گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەڵسەنگاندنى حکومەتى هەرێم بۆ دوایین راپۆرتى دیلۆیت

2021.07.07 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵسەنگاندنى حکومەتى هەرێم بۆ دوایین راپۆرتى دیلۆیت

ناس کورد-

 

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، بەپێی دوایین راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت دەردەکەوێت خەرجییەکانی بواری نەوت ڕێژەیەکی گەورەی داهاتەکانی ئەو سێکتەرە دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتى کۆمپانیاکە کە کۆتایی حوزەیرانى 2021 بڵاوکرایەوە، حکومەتى هەرێم لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا نزیکەى 39 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە، پاش لێدەرکردنى خەرجییەکان 45%ى داهاتەکەى بۆ ماوەتەوە.

 

ئەو راپۆرتە ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا هەڵسەنگاندنى بۆ کراو ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتى "بەپێی راپۆرتەکە زۆریی خەرجییەکانی بواری نەوت ڕێژەیەکی گەورەی داهاتەکانی نەوت دەبات"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

هەروەها جەختیکردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان و برەودان بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازیی لەو سێکتەرە، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی ئەو خەرجیانەی بۆ کۆمپانیا نەوتیەکان و خەرجیەکانی گواستنەوەی نەوت و نرخی فرۆشتنی دەکرێت، ئەویش لە پێناوی بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێم بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە بەرچاوەی لە نێوان داهاتی بەدەستهاتوو  و خەرجیەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

  

بەپێی ڕاپۆرتەکەى کۆمپانیاى دیلۆیت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە نێوان (یەکی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020 )، 38 ملیۆن و 878 هەزار و 835 بەرمیل نەوت بە بۆرى هەناردەکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلیش بۆ پاڵاوتن دراونەتە پاڵاوگەکانى ناوخۆ.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتى نەوتى هەناردەکراو ملیارێک و 272 ملیۆن و 698 هەزار و 547 دۆلار بووە، پاش لێدەرکردنى خەرجییەکانى پڕۆسەى نەوت 513 ملیۆن و 695 هەزار و 748 دۆلار رادەستى حکومەتى هەرێم کراوە.