گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ پیاوێک کارمەندێکى بەرگرى شارستانى لە ئامێز دەگرێت دواى رزگارکردنى ژن و منداڵەکەى لەسوتان

2021.07.07 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ پیاوێک کارمەندێکى بەرگرى شارستانى لە ئامێز دەگرێت دواى رزگارکردنى ژن و منداڵەکەى لەسوتان

ناس کورد-

 

بەرگرى شارستانى بەغدا لەڕوداوێکى ئاگر کەوتنەوە لەناو شوققەى گەڕەکێکى بەغدا توانی دوو مناڵ و دایکێک ڕزگاربکات، باوکی مناڵەکانیش بەگریانەوە سوپاسگوزارى بۆ تیمە دەردەبڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانی بەغدا (7ى تەمموزى 2021) ڕایگەیاند، تیمى بەرگرى شارستانى توانیوویانە خێزانێک کە لەدایکێک و دوو منداڵ پێکهاتوون لەئاگرکەوتنەوەیەک لەناو شوققەیەکى 12 نهۆمیدا لەگەڕەکێکى شارى بەغدا ڕزگار بکەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، تیمیى ئاگر کوژێنەوە پلیکانەى تایبەت بۆ نهۆمە بەرزەکانیان بەکارهێناوە بەمەبەستى ڕزگار کردنى گیانى ئەو خێزانە و یەکەمجار فریاگوزارى سەرەتاییان پێشکەش کراوە و دواتریش هەناسەدانى دەستکردیان بۆ کردوون  کە بەهۆى دوکەڵەکەوە دووچارى ژەهراوى بوون بوون.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تیمى بەرگرى شارستانیى توانیوویانە کارەکەیان بەسەرکەوتووى ئەنجامبدەن و دواتریش ئاگرە کۆنترۆڵبکەن و ڕێگە نەدەن بۆ شوێنى ترى نزیک شوققەکە بگوازرێتەوە و بەو هۆیەشەوە تەنها یەکێک لەکارمەندەکانى بریندارى سووک بووە.

 

دواى ڕوداوەکە باوکى مناڵەکان بەدەم گریانەوە ئەندامانى تیمەکەى لەئامێز گرتووە و سوپاسى کردوون بەرانبەر بەو کارەى کە ئەنجامیانداوە.

 

کلیک بکە بۆ بینینى ڤیدیۆکە

 

بەرگرى شارستانى دەڵێت، ڕوداوەکە بەهۆى شۆرتى کارەباوە بووە لەناو شوققەکەدا دواتر ئاگرەکە بڵێسەى سەندووە.