کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاری ڕووداوی خستنەخوارەوەى فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکای بڵاوکردەوە کە دەڵێت بواری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ، 20ی حوزەیرانی 2019، بڵاویکردووەتەوە، "فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا لە جۆری (گڵۆباڵ هاوک) کاتژمێر (12"14 خولەک بەکاتی ئێران) لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە باشوری کەنداو فڕیوە و پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم ئامێرەکانى ناساندنی کوژاندووەتەوە و بە نهێنی فریوە و گەیشتووەتە باشوری گەروی هورمز بە ئاڕاستەى جابهار." . دەشڵێت، "لە گەڕانەوەیدا فڕۆکەکە بواری ئاسمانیی ئێرانی بەزاندووە تاوەکو زانیاری سیخوڕی کۆبکاتەوە." ئاماژەى بەوەشکردووە، "کاتژمێر 4:5 خولەکی بەیانی بەکاتی ئێران و لەکاتێکدا کە فرۆکەکە لە بواری ئاسمانی ئێراندا بووە، لەلایەن سیستمی بەرگریی تایبەت بە سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە."