گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە بەغداوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

2021.07.07 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە بەغداوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

ناس کورد-

وتەبێژی فەرمی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی تر دوژمنانی عێراق ئاسایش و سەروەری و سەلامەتی هاوڵاتیانیان کردەئامانج لەڕێگەی "کردەیەکی تیرۆرستی بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سەربازگەی عەین ئەسەد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەى هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار (7ی تەموزی 2021) دەڵێت، "حکومەتی عێراق جەختی لە ڕاوەدوونانی دەستدرێژیکارانی سەر یاسا دەکاتەوە."

 

دەشڵێت، "حکومەت جەختی لە بەکارهێنانی خاکی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتیان دەکاتەوە وەک گۆڕەپانێک بەکاربهێنرێت بۆ کاردانەوە."

 

یەحیا ڕەسوڵ دەشڵێت، "بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی عەین ئەسەد پێشێلکارییەکی ڕوونی هەموو یاساکانە و دەستدرێژییە بۆسەر شکۆی دەوڵەت و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان."

 

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو (6ی تەموزی 2021)، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەیە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.        

  

دژە تیرۆری کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە.        

  

لەلایەکی ترەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی سەربازیی عەین ئەسەد بە 14 موشەک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس بە سوکی بریندار بوون.  

  

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا (7ی تەموزی 2021) دەڵێت، "موشەکەکان لەناو بنکەکە و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەدا کەوتووەتەوە."  

  

دەشڵێت، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سێ کەس بە سوکی بریندار بوون، هاوکات خەمڵاندن بۆ زیانە مادییەکانیش دەکرێت."