گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگی: هێرشەکەى سەر هەولێر بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات

2021.07.07 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی: هێرشەکەى سەر هەولێر بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی نیگەرانی "قوڵی" دەربڕی لەبارەى هێرشەکانی شەوی ڕابردوو سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و دەڵێت، بەردەوامەی مەترسییەکان دەردەخات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فرۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمئاهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە."

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو (6ی تەموزی 2021)، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەیە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.      

  

دژە تیرۆری کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە.      

  

هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە تیرۆریستییە" و جەختی کردەوە کە هەولێر ئارامە.      

  

ئومێد خۆشناو دوای سەردانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "هەولێر زۆر ئارامە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".      

  

لەبارەی ئەوەی کە هیچ سەرەداوێک لەسەر ئەو هێرشە دەستکەوتووە، پارێزگاری هەولێر وتی، "هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت".      

  

وتیشی، "باوەڕمان وایە کە دەزگا ئەمنییەکان هەرێمی کوردستان ئەوەندە بەهێزن کە ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان نابێت".      

  

پارێزگاری هەولێر ئاشکرایشی کرد کە دەزگاکانی ئاسایش و دژە تیرۆر لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە دواتر زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.      

  

هاوکات ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2021، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاووڵاتییەک لە باخچەکانی سەر رێگەی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دا کە دوو لەو درۆنانە تەقینەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە.