ناس کورد-
بیست و حەوت پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان لە یاداشتێکدا داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن دەنگدان لەسەر نەهێشتنى لێبڕینى 21%ی موچە بۆ کارنامەی دانیشتنى ڕۆژی پێنجشەممە زیاد بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو 27 پەرلەمانتارە (7ى تەموزى 2021) یاداشتێکیان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کردووە بەمەبەستى دەکردنى بڕیارێک بۆ پابەندکردنى حکومەت بە گەڕاندنەوەى داهاتەکان بۆ خەزێنەى گشتى و کۆتاییهێنان بە لێبڕینى 21%ى موچە و دابەشکردنى موچە بە پێى یاسا و لە وادەى یاساییدا.
دەقى یاداشتەکە: