گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

پیاوێک دووبارە عاشقی ژنەکەى دەبێتەوە و پێکەوە هاوسەرگیری دەکەن.. بەڵام چۆن؟

2021.07.07 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک دووبارە عاشقی ژنەکەى دەبێتەوە و پێکەوە هاوسەرگیری دەکەن.. بەڵام چۆن؟

ناس کورد-

پیاوێکی ئەمریکی بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) دووبارە عاشقی ژنەکەى دەبێتەوە و لە ئاهەنگێکدا دووبارە هاوسەرگیری دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵى 2009 بیتزا و لیزا مارشاڵ دەکەونە داوى خۆشتەویستیەوە و هاوسەرگیرى دەکەن و ئاهەنگێکى نمونەیەش ساز دەکەن.

 

بەڵام سێ ساڵ پێش ئێستا کاتێک بیتزا تەمەنى دەگاتە 53 ساڵ، دواى پشکنین دەردەکەوێت دووچارى نەخۆشى زەهایمەر هاتووە.

نسي زوجته ثم طلب يدها للزواج! فرح جديد من رحم مأساة - CNN Arabic

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی سێ ئێن ئێنی ئەمریکی، بیتزا بیرى دەچێتەوە کە لیزا مارشاڵ هاوسەرێتى و ژنەکەشى دەڵێت، "پیاوەکەم باسى هاوسەرەکەى بۆ کردووم کە شانازى پێوە دەکات و باش بووە لەگەڵى و ئەوکات زانیم پیاوەکەم ژنەکەى واتا منى خۆشدەوێت".

وقع في حبي مرتين'... مريض ألزهايمر نسيَ زواجه فطلب يد زوجته ثانية (صور) |  النهار

دواى نەخۆشکەوتنى هاوسەرەکەى لیزا خزمەت و چاودێرێەکى باشى پێشکەش دەکات هەرچەندە جاروبار مشتومڕ دەکەوێتە نێوانیانەوە.

 

وەک لیزا دەیگێڕێتەوە، ئێوارەیەک دانیشتوون پێکەوە سەیرى ئاهەنگى گواستنەوەى بوکێکیان کردووە و پیاوەکەشى دەستى کردووەتە پێکەنین و پێی وتووە بۆچى ئەوانیش وەکو ئەو بوک و زاوایە نەکەن.

يتزوجان للمرة الثانية بعدما فقد الزوج ذاكرته

لیزا دەشڵێت، "پێموتووە یانى تۆ داواى هاوسەرگیرى لەمن دەکەیت.. ئەویش وتوویەتى بەڵێ و دەستى کردووەتە پێکەنین".

 

دواتر ئەو ژن و پیاوە بۆ دڵخۆشى پیاوەکە جارێکى تر لەهەمان شوێن ئاهەنگێکى ڕۆژى گواستنەوە سازدەکەنەوە.

أمريكي أصيب بالزهايمر نسي أنه متزوج

لەسەر ئاهەنگەکە لیزا وتوویەتى، "هەمان هەست و سۆزى 10 ساڵ پێش ئێستام هەبوو و ئەویش زۆر هۆگرم بووە و بەدرێژایى ڕۆژەکە لێم دوورنەکەوتووەتەوە".

 

لەبارەى هەستى هاوسەرەکەشیەوە ئاماژە بۆ ئەوەش کردووە، ئەو ئاهەنگى یەکەمى بیرنەکەوتووەتەوە ئەوەش زیانى نەخۆشیەکەیەتى.

وقع في حبي مرتين'... مريض ألزهايمر نسيَ زواجه فطلب يد زوجته ثانية (صور) |  النهار

بەڵام پزیشکەکان مژدەیەکی ناخۆش بە لیزا دەدەن و دەڵێن، جارێکی تر بیتزا ئەو ڕۆژەی بیردەچێتەوە وەک چۆن ئاهەنگی هاوسەرگیریی سەرەتای بیرچوویەوە.