گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

2021.07.07 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

ناس کورد-

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر هەولێری کرد و ڕایگەیاند، ئەم کردارانە وڵات بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێنین پلاسخارت لە تویتێکیدا (7ی تەموزی 2021) دەڵێت، ئەم هێرشە بەردەوامانە سوکایەتییە بۆ سەروەریی دەوڵەت، ئەم جۆرە کارانەی وڵات بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات."

 

جەختی کردووەتەوە کە "بەئەگەری زۆرەوە خەڵکی عێراق باجێکی زۆر دەدەن، نابێت شەرعییەتی دەوڵەت لەلایەن کارئەکتەرە چەکدارەکانەوە هەڕەشەی لێبکرێت."

 

 

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو (6ی تەموزی 2021)، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەیە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.    

  

دژە تیرۆری کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە.    

  

هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند، "ئەو هێرشە تیرۆریستییە" و جەختی کردەوە کە هەولێر ئارامە.    

  

ئومێد خۆشناو دوای سەردانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، "هەولێر زۆر ئارامە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".    

  

لەبارەی ئەوەی کە هیچ سەرەداوێک لەسەر ئەو هێرشە دەستکەوتووە، پارێزگاری هەولێر وتی، "هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بووە و ئامانجی هێرشەکەش وەک دیارە کە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت".    

  

وتیشی، "باوەڕمان وایە کە دەزگا ئەمنییەکان هەرێمی کوردستان ئەوەندە بەهێزن کە ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان نابێت".    

  

پارێزگاری هەولێر ئاشکرایشی کرد کە دەزگاکانی ئاسایش و دژە تیرۆر لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکە دەستپێکردووە دواتر زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.    

  

هاوکات ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2021، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان" لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی ھاووڵاتییەک لە باخچەکانی سەر رێگەی سێولە لە گوندی براغ نزیک کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای ھەولێر دا کە دوو لەو درۆنانە تەقینەوە و یەکێکیان نەتەقییەوە.