گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو وەزیرەکەى یەکێتی و گۆڕان چوونەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

2021.07.07 - 10:56
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وەزیرەکەى یەکێتی و گۆڕان چوونەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم

ناس کورد-

کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستیپێکرد و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا و ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، ئەوەش دوای ئەوەى هەفتەی ڕابردوو بایکۆتیان کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەفتەى ڕابردوو هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب و خالید شوانى بایکۆتى کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجومەنى وەزیرانیان کرد، دواى ڕۆژێک لەکۆبوونەوە مشتومڕاوییەکەى پەرلەمان کە تێیدا کەوتنە بەر ڕەخنەى توندى پەرلەمانتارانى پارتى.  

May be an image of 1 person, sitting, standing and indoorMay be an image of 1 person, indoor and officeMay be an image of one or more people, people standing and indoor

 

ڕۆژی دووشەممە، 5ی تەموزی 2021، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ "ناس کورد"ى ئاشکراکرد، هەوڵى زۆر هەیە بۆ ڕەواندنەوەى نیگەرانییەکان و ڕونکردنەوەى هۆکارى ئەو گرژییەى کە روویداوە.  

  

وتیشى، "دەستپێشخەرى هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکە، تا ئەو دوو وەزیرە بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران".  

  

ئەو دوو وەزیرە و وەزیرەکانى دیکەى بەشداربووى کۆبوونەوەکەى پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارانى پارتىیەوە تۆمەتبارکران بەوەى ئاگایان لە کێشەکانى خەڵک نییە و سەرقاڵن بە "ژیانى خۆشى" خۆیانەوە، ئەوانیش وەڵامیان دایەوە و کێشەکانیان خستە ئەستۆى کابینەى پێشوو.  

  

وەزیرى دارایی کە لەکۆبوونەوەکەى پەرلەماندا جەختیکردەوە کەس بە ئەندازەى ئەو ئاگادارى کێشەکانى خەڵک نییە، دوێنێ یەکشەممە بەشدارى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى باڵاى ئابورى نەکرد، بەپێی ئەو وێنانەى کە حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە.  

  

سەرچاوەیەکى دیکەى ئەنجومەنى وەزیران بە "ناس کورد" ى راگەیاند، نیگەرانى وەزیرەکان لەوەوە هاتووە کە مامەڵەى پەرلەمانتاران "زۆر ناخۆش بووە و 18 کاتژمێر پرسیارى دووبارە و بێزارکەریان کردووە".  

  

وتیشى، "هەوڵدراوە هەموو کەموکوڕیەکانى هەرێم بخرێتە ئەستۆى وەزیرى دارایی، لە کاتێکدا لە 2014ەوە لێبڕینى موچە هەیە و قەرزەکان و دواکەوتنى موچە لە دەسەڵاتى وەزیردا نییە،  ئەوەى خاوەنى بڕیارە لە لێبڕینى موچە ئەنجومەنى باڵای ئابورییە نەک وەزیرى دارایی".  

  

ئەنجومەنى باڵاى ئابورى دوێنێ لەکۆبوونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت پەرەپێدانی دۆخی ئابووری و ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی تاوتوێکرد.  

  

لەکۆبوونەوەکەدا کە بەبێ بەشدارى وەزیرى دارایی بەڕێوەچوو، مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە کاری لەپێشینەی حکومەت، دابینکردنی موچەیە، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان بۆ ئەوەی بتوانێت هاوکات لەگەڵ دابینکردنی موچە، بەردەوامیش بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.