گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

سەرکردایەتییەکی یەکێتی لەبارەى نەگەڕانەوەى داهاتی سلێمانی هاتەدەنگ

2021.07.07 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی یەکێتی لەبارەى نەگەڕانەوەى داهاتی سلێمانی هاتەدەنگ

ناس کورد-

عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکى لیژنەی پێشتووتری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نەناردنی پارە لە لایەن پارێزگای سلێمانییەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم "تەنها دەنگۆیە و ڕاست نییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیزەت سابیر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمی حزبەکەى (7ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو قسانە ڕاست نین یەکێک بڵێت سلێمانى داهات نانێرێت و یەکێک بڵێت دهۆک پارە نانێریت."

 

وتیشی، وەزیرى دارایى بەرپرسی کۆکردنەوەى هەموو داهاتە لە هەموو هەرێمى کوردستان، جگە لە نەوت، چونکە لەدوای لێدەرکردنی خەرجییەکان داهاتی نەوت دەخرێتەوە سەر وەزارەتەکە کە ئەوەش پێچەوانەى یاسای سندوقى داهاتی نەوتە کە لە پەرلەمانەوە دەرکراوە.

 

وتیشی، هەموو داهاتەکانی تر دەچنەوە سەر بانکەکان و ئەوانشی بە ڕەسید زانیاری دەدەن بە وەزارەتی دارایی کە چەند داهاتیان وەرگرتووە، هیچ دینارێک لە بانکەکان ناچنە دەرەوە ئەگەر واژۆی وەزیری دارایی پێوە نەبێت، "بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن کە سلێمانی داهات ناگەڕێنێتەوە."