ناس کورد-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ ڕیستۆرانتی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (7ی تەموزی 2021) ڕایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه هه‌رسێ ڕێستۆرانتی (سێوه، سایه‌گوڵ و چاینا دریم) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخستوه.
وتیشی، "یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كان هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ بووه له شوێنه‌كاندا، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن پێویسته خاوه‌ن شوێنه‌كان رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان بۆ شوێنه‌كانیان بگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شه‌وی ڕابردوو هه‌رسێ ڕێستۆرانتی (سێوه، سایه‌گوڵ و چاینا دریم) له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
لیژنەى ڕێستۆرانت یەکێکە لە لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەندامانی لیژنەکە لەكهسانی شاره‌زا و نوێنەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی (گەشتوگوزار، تەندروستی، ڤێتێرنەرى، ئاسایشی ئابوری و نشینگه)ـی سلێمانی پێكهاتون كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پشكنین بۆ هه‌مو ئه‌و خوارده‌مه‌نی و خزمه‌تگوزاریانه ده‌كه‌ن شوێنه‌كان پێشكه‌شی میوانه‌كانیانی ده‌كه‌ن.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.