ناس کورد-
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای چیمەن لە کەرکوک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری تریش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد ڕاگەیاند، ڕووداوەکە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە (7ی تەموزی 2021) لەسەر ڕێگای چیمەن ڕوویداوە، یەکێک لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵە.
وتیشی، جگە لە سێ حاڵەتی مردن، چوار کەسی تر بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.