گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێ بودجە و موچە دەکات

2021.07.07 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێ بودجە و موچە دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی حکومەتی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی لێبڕینی موچە و پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی هەرێم تاوتوێ دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە (7ی تەموزی 2021) کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.


دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢٨ و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.


- خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (5)ی ساڵی 2010) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين).


- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).


- خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە (4ی تەموزی 2021) سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.