گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکی موشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

2021.07.06 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکی موشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

ناس کورد- 

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێرشێکی مووشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان شەوی (سێشەممە 6ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، هیرشێکی موشەکی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشكرابکات. 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەدوای هێرشەکە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر (7 تەمموزی 2021)  ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، ئەبو ئالائی وەلائی هەڕەشەی بەرپاکردنی هێرشی ئاسمانی و زەمینیی کرد دژی سوپای ئەمەریکا لە عێراق.  

  

وەلائی  لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هێرشەکە نەوعی دەبێت بە زەمینی و دەریایی و تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش.  

  

هەروەها وتیشی،  ئەنجومەنی باڵای تەنسیقی گروپەکانی “موقاوەمە” سەرقاڵی داڕشتنی پلانی وەڵامدانەوەی ئەمەریکییەکانە