ناس كورد_
موقتەدا سەدری رێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێگای وەزیرەكەیەوە داوا لە لایەنگرانی دەكات گردبوونەوەیەكی ملیۆنی بكەن بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساڵح محەمەد عێراقی كە بەوەزیری سەدر ناسراوە لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی داوا لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر دەكات خۆیان ئامادە بكەن بۆ گردبوونەوەیەكی ملیۆنی لەپێناو گێڕانەوەی تەزووی "كارەبای داگیركراو".
وەزیرەكەی سەدر ئەوەشی نووسیوە چەند ساڵێكە گەندەڵەكان كارەبایان هەیە و خەڵك زووخاوەسكی گەرما و نەخۆشی و پەتان و دەڵێت "ئەگەر ئامادەكاریی گردبوونەوەتان هەیە ئەوە لەكات و وادەكەی ئاگادارتان دەكەینەوە".