ناس كورد_
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران لەمیانەی پێشوازیكردن له ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا له عیراق و ، وه‌فدی یاوه‌ری نیگەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند لە خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵاوكراوەیەكی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژە بەوە دەكات له كۆبوونهوهیەكەدا كه ئه‌مڕۆ (6ی ته‌موزی 2021) به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی باڵیۆزی نوێی روسیا، تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێم كرا و لای خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌رانی ده‌ربڕی كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كی به یاسای بودجه‌ی فیدراڵی جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی خه‌رج نه‌كردووه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داوایكرد حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بتوانن به شێوه‌یه‌كی بونیادنه‌رانه درێژه به دانووستانه‌كانیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تر.
بە گوێرەی بڵاوكراوەكە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا ئاماده‌یی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری كردنی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌ریم و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هانی كۆمپانیا روسییه‌كان ده‌دات كه بۆ وه‌به‌رهێنان بێنه هه‌رێمی كوردستان.