گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوانەی سودمەند نەبوون

كازمی دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی و قەرزی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند

2021.07.06 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی و قەرزی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند

ناس كورد_

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی تاوتوێی دابەشكردنی 550 هەزار پارچە زەوی كرد لەرێگەی ماڵپەڕی ئەلەكترۆنی و بەپێی خاڵبەندی بۆ ئەو خێزانانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ( 6 تەموزی 2021) مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕوونیكردەوە حكومەت 17 شاری نوێ بنیات دەنێت لەسەرجەم پارێزگاكان كە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و هەشتیان ئێستا ئامادەن بۆ دابەشكردن.

 

كازمی وتیشی زەوییەكان بۆ سەرجەم توێژەكانە كە شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە و لەپێشیەنەیی بۆ خێزانی شەهیدان و پاشان هەژاران و كەمدەرامەتانە.

 

كازمی وتیشی لەپەنا ئەمە دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ تەرخانكردنی قەرزی نیشتەجێبوون تا زەوییەكان بكرێنە خانوو ئەمەش جووڵەی ئاوەدانی و ئابووری و هەلی كار زیاتر دەستەبەر دەكات بۆ هاوڵاتیان.