گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کامێراکانی چاودێری دەستدرێژیی پیاوێک بۆسەر کچێکی منداڵ لە میسڕ ئاشكرادەکەن

2021.07.06 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
کامێراکانی چاودێری دەستدرێژیی پیاوێک بۆسەر کچێکی منداڵ لە میسڕ ئاشكرادەکەن

ناس کورد- 

لە ناوچەیەکی وڵاتی میسر، پیاوێک دەستدرێژی دەکاتەسەر کچێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە لای کار دەکات و دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە کامێرای چاودێرییەوە دەستدرێژییەکەی ئاشکرابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، پیاوەکە کارمەندی پێشووی هاتوچۆ بووە و لەناوچەیەکی پارێزگای جیزە لە وڵاتی میسڕ لەگەڵ کەسێکی دیکەدا فرۆشگایەکی هەبووە و کچێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و دایکی لەوێ کاریان کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی دادگا، دایکی کچەکە دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی بڕێک پارەی لەو خاوەن فرۆشگایە بە قەرز وەرگرتووە و بەڵێننامەی دانەوەی قەرزەکەشی واژۆ کردووە، بەڵام دوای ئەوەی نەیتوانیوە قەرزەکە بداتەوە، خاوەنی قەرزەکە داوای لێکردووە لە بەرامبەر قەرزەکەدا لەگەڵ کچەکەیدا لە فرۆشگاکەی کار بکەن، ئەویش بە پێشنیازەکە ڕازی بووە." 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو خاوەنی فرۆشگاکە هەلی ئەوەی قۆستووەتەوە کە بەتەنها لەگەڵ کچەکەدا بووە و بە زۆر ماچی کردووە و هەڕەشەشی لێکردووە کە هیچ شتێک باس نەکات. 

 

بەگوێرەی لێکۆلینەوەکانی دادگا، "تۆمەتبارەکە بێ ئاگا بووە لەوەی کامێرای چاودێری فرۆشگاکە دیمەنی دەستدرێژییەکەیان تۆمارکردووە و شەریکەکەشی ڤیدیۆکەی پاراستووە، بەڵام دوای ئەوەی کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە، ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. 

 

لەدوای بەڵگە ڤیدیۆییەکە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕووداوەکە دەکرێت و تا ئەوکاتەش تۆمەتبارەکە دەستبەسەر دەبێت، دادگای ئەو وڵاتەش داوای لە هەرکەسێک کردووە کە ڕووداوی هاوشێوەیان بەسەردا دێت، نەترسن و شەرم نەکەن و پۆلیس و دادگای لێ ئاگادار بکەنەوە.