ناس كورد_
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند لەو ڕۆژەی یاسایەک لە پەرلەمانەوە پەسەندکرا کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار پارچە زەوی و موڵکى تەجاوزو زیادەڕەو تاپۆ دەکات لەسەر هاووڵاتیان، شارەوانی بە شۆفڵەکانی شوێنی مردوو شۆردن و سیاجێکی کاتی مزگەوتی بەهەشتی تێکداوە، گوایە تەجاوزە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر گوڵپی پەرلەمانتار لە كۆمەڵی دادگەری لە بڵاوكراوەیەكدا كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" ڕایگەیاند ( 6 تەموزی 2021) دەڵێت "سودمەندبوونی خەڵکێکى هەژار کە ناچاربووبێت خانوویەک لەسەر زەوییەکى زیادەڕەو دروست بکات دڵخۆشمان دەکات و کاری لە پێشینەمانە، بەم یاسایەى ئەمڕۆ تەنانەت لە هێندێک حاڵەتیشدا خەڵکی ناشایستەش سودی لێ وەردەگرێت و موڵکەکەى بۆ تاپۆ دەبێت".
گوڵپی لەبارەی ڕووخاندنی مردووشۆرەكەی مزگەوتی بەهەشت پرسیاری كردووە:
ـ ئەوە چەندەمین شوێنە شارەوانی سلێمانی جورئەتی ئەوە دەکات بە شۆفڵەکانی بیڕوخێنێت؟
ـ ئایا پێش ئەو مزگەوتە ڕێگەی لە چەند زەوی تری خۆی گرتووە داگیر بکرێت؟
ـ لە پێشچاوی شارەوانی سلێمانى و شارەوانیەکانى دەوروبەرى هەزاران ڤێلا بە نایاسایی دروست کران، ئەو کاتە شۆفڵەکانیان لە کوێ بوون؟
ـ تەنها لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەزاران زەوی لە دۆخی ئاڵۆزو تەمو مژاویدا لە سلێمانى تەخشانو پەخشانیان پێوە کراوە، شارەوانی ڕۆڵی چی بوو؟
بەشى لابردنى سەرپێچى و زیادەڕۆیى شارەوانى سلێمانى ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى ڕوخاندنى بەشێک لە مزگەوتى بەهەشت، بڵاوکردەوە.
بەشەکە (6ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەبارەت بەروخاندنی ژور و سیاجی (مزگەوتی بەھەشت )كەلەتۆڕە كۆمەلایتیە كان بلاو بوتەوە وبەلاریدا براوە دەمانەویت راستی بابەتەكە بۆھەمولایك رونكەینەوە.
ئەوەش رونکراوەتەوە، مزگەوتی بەھەشت ھەستاوە بەدروسكردنی ژورو ودیوارێك لە سەر موڵكی شارەوانی سلێمانی بەبێ رەزامەندی لایەنی پەیوەندی دار وە ئەوشوێنەی داگیركردوە و پێشتر بەنوسراوی فەرمی ئاگاداركراوە كەھەستیت بەلابردنی زیادەڕەوی یەكان بەڵام پابەند نەبوو .