گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە راپەڕین شۆفێرێک کارمەندێکى هاتوچۆ دەشێلێت

2021.07.06 - 21:40
App store icon Play store icon Play store icon
لە راپەڕین شۆفێرێک کارمەندێکى هاتوچۆ دەشێلێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى راپەڕین رایگەیاند، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەى لەکارمەندێکى هاتوچۆی داوە و بەو هۆیەشەوە کارمەندەکە بریندار بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، رووداوەکە کاتژمێر 11 روویداوە، کاتێک لە ترافیکی چوارقوڕنە ئۆتـۆمبـێلـێک لـە جـۆری تـایـبـەت لە گڵۆپی سورى داوە و نەوەستاوە، لـەو کـاتـەدا مـاتـۆڕسـکیلی هاتـوچـۆ لـەو شوێـنە ئامادەبووە و دواى کەوتووە.



ئاماژە بەوەشکراوە، لـە نـزیک نـەخـۆشـخـانەی شـەهــیــد ئەحـمـد ئیســمـاعـیل، کارمەندەکە شۆفێرەکەى راگرتووە، لەو کاتەدا شۆفێری سەرپێچیکـار ئەو وەسـتــانــەی کـارمـەنـدەکــە بـە دەرفەت دەزانێت و بە مەبەستـی هـەڵاتـن بەخـێـرایـی پـێ دەخاتە سەر سکـرێتەر و خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕەکەدا و کارمەندەکە برینداربووە.