ناس کورد-
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٧ پلە بەپێوەری ڕێختەر شاری کەلار و قەسری شیرینی هەژاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی گەرمیان (سێشەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٧ پلە بەپێوەری ڕێختەر لە نێوان شاری کەلار و قەسری شیرین ڕوویدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٨:٤٦ خولەک بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ١١ کیلۆمەتر لە دووری شاری کەلار ڕوویداووە."