گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم پاسپۆرتى ڤاکسین دەردەکات

2021.07.06 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم پاسپۆرتى ڤاکسین دەردەکات

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانى داهاتوودا پاسپۆرتی ڤاکسین بەردەست دەبێت بۆ ئەو کەسانەى کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزى ئەمڕۆ سێشەممە بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاند، دیزاینى پاسپۆرتى ڤاکسین تەواو بووە، تەنیا ھەندێ وردەکاریی تەکنیکی ماوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، یان بە درووستی هەفتەی داھاتوو بەردەست بێت.

 

وتیشى تا ئێستا زیاتر لە ١٦٥ ھەزار ژەمە ڤاکسین بە ھەموو جۆرەکانییەوە دابەش کراوە و ڕۆژانەش خواستێکی زۆر لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ھەیە، ھەرچەندە ڕێژەی بەکارھێنان بەگوێرەی خواستی ئەوان نییە.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "ھەندێ دواکەوتن ھەیە لە گەیشتنی ڤاکسینەکان، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ پلانی حکوومەتی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی پلانی نیشتمانیدا، ھەر ژمارەیەک بگاتە عێراق پشکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت."