گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەوقاف لەبارەى زێدەڕۆیکردنى (موڵکە وەقفییەکان) نوسراوێکى ئاراستەى داواکارى گشتى کرد [بەڵگە]

2021.07.06 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف لەبارەى زێدەڕۆیکردنى (موڵکە وەقفییەکان) نوسراوێکى ئاراستەى داواکارى گشتى کرد [بەڵگە]

ناس کورد-

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى زێدەرۆیکردنی (موڵکە وەقفیەکان)، نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (6ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کردووە، لەچوارچێوەی بەدەست خستنەوەی موڵکەکانی وەقف لەشار و شارۆچکەکانی کوردستان و تایبەت بۆ ئەو موڵکانەی زێدەرۆیان کراوەتە سەر یا بەھەر شێوەیەک دەستیان بەسەردا گیراوە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەنوسراوێکی فەرمی ژمارە( ١٧١٧) لەرێکەوتی ٢٩⁄ ٦⁄ ٢٠٢١  داوا لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات کە لەرێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردووە یان زێدەرۆیان کردۆتە سەر.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پرۆسەکە بەشێوەیەکی چرو ورد لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەپێی یاسا وەزارەتی ئەوقاف ئەو موڵکانە دەگێرێتەوە کە داگیر کراون یان زێدەرۆیان لەسەر کراوە، کەسی سەرپێچی کاریش سزای یاسایی دەدرێت.