گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوى فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى گرژییەکانى ئەمڕۆى پەرلەمان

2021.07.06 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى گرژییەکانى ئەمڕۆى پەرلەمان

ناس کورد-

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان بایکۆتى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانیان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنەکە (6ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات "ئاگاداری ڕای گشتی کوردستان دەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانمان کرد".

 

لەبارەى هۆکارى بایکۆتکردنەکەش فراکسیۆنەکە رونیکردۆتەوە "لەسەر داواکردنمان بە کۆتایی پێھێنان بە لێبڕینی مووچە و باشترکردنی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان و دەستگرتن بەسەر داھاتی گشتی دا".

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا بەهۆى دروستکردنى گرژى لەناو هۆڵى پەرلەمان سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەناچارى دانیشتنەکەى هەڵگرت.  

  

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتارى نەوەى نوێ (6ى تەموزى 2021) لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆى ئەوەى داوامان کرد کە کۆتایهاتنى لێبڕینى مووچە بخرێتە دەنگدانەوە و سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان ئەم کارەیان نەکرد، چووینە سەر سەکۆى دەستەى سەرۆکایەتى و نەمانهێشت دانیشتنەکە بەردەوام بێت.  

  

ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان وەک فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکانى ترى ئۆپۆزسیۆن و بەشێکى تر لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکانى تر کە ژمارەیان نزیکەى 16 پەرلەمانتار بوو رێگریمان کرد کە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکە تەواو بکات.