ناس کورد-
هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، لەهەوڵى گەڕاندنەوەى باڵانسى هێزن بەئامانجى خزمەتکردنى شارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگى (6ى تەموزى 2021) لەمیانەى مەراسیمى کردنەوەى چایخانەى شەعب لەشارى سلێمانى لەدواى نۆژەنکردنەوەى ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆی ململانێى سیاسی و تاکڕەوی سیاسی و تێکچونى باڵانسی هێز هەرێمی کوردستان و سلێمانى دواکەوت.
وتیشى، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به برایانه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌رەو كێشه‌كان بڕۆن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە خه‌ڵكی شاری سلێمانی شایسته‌ی هه‌موو كارێكی باشه.
هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژەى بەوە کرد " نابێت ڕێگە بدەین ئەم شارە ببێتە چەقی ململانێی سیاسی، هەوڵ بدەین دەست لەناودەست و بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنەکانی تر کێشەکان چارەسەر بکەین کە ڕووبەڕووی شارەکە و هەرێمەکەمان دەبێتەوە، ئێمە دەستی برایەتیمان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان درێژکردوە، هاوپەیمانیەتیمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی ئەم شارە دووربێت لە ململانێی سیاسی".