ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، ڕۆژى پرساندنى وەزیرەکان لەپەرلەمان ڕێککەوتنیان نەبووە لەگەڵ پارتى، بەڵام گەیشتبوونە ئەو بۆچوونەى پێویستە کێشە گشتییەکان دیارى بکەن و هەشت پرسیار ئاراستەى وەزیرەکان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باڵانبۆ محەمەد پەرلەمانتارى یەکێتى، بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "من پێشتر بە برادەرانى خۆمان و فراکسیۆنى پارتیشم وت پێویستە ئێمە هەشت پرسیار بکەین لەوانە وەزیرى سامانە سروشتیەکان داهاتى نەوت و غازمان بۆ ڕوون بکاتەوە، هەروەها داهات و خەرجى ناوخۆ و خاڵەسنورییەکان وەزیرى دارایی بۆمان ڕوون بکاتەوە".
پەرلەمانتارەکەى یەکێتى سەبارەت بە نیگەرانى وەزیرى دارایی لە پشکى گۆڕان وتى "ناکرێت تۆ وەزیر بیت و پرسیارت لێ نەکرێت، نازانم بۆچى گۆڕان نیگەرانن وەزیر وەزیرى ئەوان نیە وەزیرى حکومەتى هەرێمە و متمانەى لە پەرلەمان وەرگرتووە".
وتیشى "ئێمە تا بەو عەقڵیەتە بیربکەینەوە هەرگیز بارودۆخى کوردستان چاک ناکەین وەزیر و بەرپرس بەهى خۆمان بزانین و بەرگرى لێ بکەین".
باڵانبۆ محەمەد دەڵێت "من بە پەرلەمانتارەکانى گۆڕان و پارتیم وتوو چ بەڵگەیەکى گەندەڵیتان لایە لەسەر وەزیرەکانى ئێمە بمدەنێ من فڕێى ئەدەمە سەرمێزى وەزیرەکەمان بەڵام بە بەڵگە نەک بەقسەى ئیعلام".