گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى دارایى بۆ ناس: بێدەنگییەکى سەیر هەیە لە ئەنجومەنى وەزیران دەربارەی پڕۆژەى بودجە

2021.07.06 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى بۆ ناس: بێدەنگییەکى سەیر هەیە لە ئەنجومەنى وەزیران دەربارەی پڕۆژەى بودجە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، "بێدەنگییەکى سەیر" هەیە لە ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى پڕۆژەى بودجەوە و هێشتا دیار نییە کەى رەوانەى پەرلەمان دەەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بۆ "ناس کورد" ئاشکرایکرد "دوو هەفتە دەبێت لەسەر بودجە هیچ کۆبونەوەیەک نەکراوە لە کاتێکدا پێشتر حکومەت زۆر گەرم و گوڕ بوو لەسەر ئەو بابەتە".

 

وتیشى "وەزارەتى دارایی رونکردنەوەیداوە لەسەر کورتهێنانى بودجە و خەرجى و داهاتەکان و  وردەکارى دەربارەى بودجە، بەڵام لەسەر ئەم چەق بەستویەى ئێستا هیچ وەڵامێکیان دەستگیر نەبووە".

 

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەدوایین کۆبوونەوەیدا لە 23 ى حوزەیران پڕۆژەى بودجەى تاوتوێکرد، بەبێ دیاریکردنى وادەى ناردنى پڕۆژەکە بۆ پەرلەمان.

 

لەکۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونکردنەوەی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو.

 

لەدواى ئەو کۆبوونەوەیەوە هیچ کۆبوونەوەیەکى ئەنجومەنى وەزیران نەکراوە بەهۆى بایکۆتى کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکە لەلایەن وەزیرانى دارایی و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لەگەڵ بەغدا، وەک هەڵوێست وەرگرتنێک بەرانبەر کۆبوونەوەکەى پەرلەمان.