گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجومەنى پارێزگا لەبارەى بەنزینە 500 دینارییەکە داواى رونکردنەوە لە حکومەت دەکات

2021.07.06 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پارێزگا لەبارەى بەنزینە 500 دینارییەکە داواى رونکردنەوە لە حکومەت دەکات

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە نوسراوێکدا داواى روونکردنەوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەپرسێت "بۆ سەرمایەدارێک بتوانێت بەنزین بە 500 دینار بدات، حکومەت نەتوانیت؟".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان شێخ محەمەد (6ى تەموزى 2021) لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە ئاماژە بەوە دەکات کە سەرمایەدارێک لەشارى سلێمانى ڕۆژانە یەک لیتر بەنزین بە 500 دینار دەفڕۆشێت بە هاووڵاتیان.

 

دەشپرسیت "پرسیارەکە ئەوەیە بۆ حکومەت ناتوانێت ئەو نرخە لە بەنزینخانەکان جێگیر بکات؟".

 

داواش لە لایەنى پەیوەندیدار دەکات روونکردنەوەى پێویست و گرتنەبەرى ڕێکار بۆ دابەزین و جێگیرکردنى نرخى بەنزین بگرنەبەر.