ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکان بۆ کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە (6ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى هەرێم ساماڵ بێت.
لەبارەى پلەکانى گەرماش لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، لە سلێمانى ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمى 40 پلە و سبەینێ 42 پلە دەبێت و لە هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمى 40 و سبەینێ 42 پلە دەبێت و لە هەڵەبجە ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمى 42 پلە و سبەینێ 43 پلە دەبێت و لە دهۆک ئەمڕۆ بەرزترین پلە 39 پلە و سبەینێ 40 پلە دەبێت و لە کەرکوک ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمى 42 پلە و سبەینێ 43 پلە دەبێت.