ناس كورد_
كەمێك بەر لەئێستا هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغداو سیستمی بەرگری باڵیۆزخانەكەش بەرەنگاری هێرشەكە بوویەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو زانیاری و گرتە ڤیدیۆییانەی دەست "ناس" كەوتووە كەمێك بەر لەئێستا (6 تەمموزی 2021) باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی نێودەوڵەتی بەغدا (ناوچەی سەوز) ڕووبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەتەوە و بەو هۆیەشەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناوچەكە لێدراوە.
گرتە ڤیدیۆییەكان دەریدەخەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە (C-RAM ) بەرەنگاری هێرشە موشەكییەكە دەبێتەوە كە هێشتا ڕوون نییە ئایا دوورهاوێژە یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، تا ئێستاش جگە لە پشتڕاستكردنەوەی هێرشەكە هیچ زانیارییەك لەبارەی قەبارەی زیانەكانەوە ڕانەگەیەنراوە.
لەپاش كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە لە سەرەتای 2020 ناوبەناو بنكەو بارەگا ئەمەریكییەكان لەبەغدا و هەولێر دەبنە ئامانجی هێرشی موشەكی و لەسەردەمی ترەمپدا بەم هۆیەوە ئەمەریكا هەڕەشەی كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی كرد و داوای لە حكومەتی عێراق كرد ئاسایشی بنكە دیبلۆماسییەكان دابین بكات.