کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم تاڕادەیەک پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش بەجێگیرى دەمێننەوە. . بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ پەڵە هەور لە ئاسمانى زۆربەى شارەکانى هەرێم دەبێت و بەرزترین پلەى گەرما لە کەرکوک دەبێت کە 39 پلەیە، هەروەها نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک دەبێت کە 22 پلەیە. . پێشبینیش دەکرێت سبەى هەینى، بارى کەشوهەوا تا ڕادەیەک بگۆڕێت و پەڵە هەورەکان ئاسمانى هەرێم جێدەهێڵن و پلەکانى گەرماش تاڕادەیەک نزم دەبنەوە.