گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەك هۆكاری قەڵەوبوونی دوای ژنهێنان ئاشكرا دەكات

2021.07.05 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەك هۆكاری قەڵەوبوونی دوای ژنهێنان ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

 

پسپۆرێكی خۆراك و چارەسەر ڕایگەیاند زۆرێك لە ژن و مێردەكان پاش هاوسەرگیری قەڵەو دەبن هۆكارەكەشی گۆڕانكاریی سیستمی خۆراكی یان گۆڕینی وادەی خواردنە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆرە دوعا سوهەیل لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا "ست الستات" كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 5 تەمموزی 2021) باسی لەوەشكرد قەڵەوبوونی ژنان پاش منداڵ بوون بەهۆی كشانی ماسولكەیە و باشترین چارەسەریش بۆ كێش دابەزاندن كەمكردنەوەی حەزی خواردن و زۆر سووتاندنی كالۆرییە.

 

ئەم پزیشكە پێشنیاری ئەوەشی كرد ئەوانەی قەڵەون باشترە گیای "فولینك" بخۆن بۆ رێكخستنی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردنی شیرینی كە هۆكاری سەرەكی قەڵەوییە.