ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى دابەشکردنى موچەى بە شێوەی چەک راگەیاند، دواى ماوەیەک لە وەستانى بەهۆى کۆرۆناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا، تیمی راوێژکارانی سەربازی وڵاتی هۆڵەندا لەگەڵ (تیمەکانی بەئەلیکترۆنی کردنی مووچە) و (یەک یەکەی ژمێریاری) و (ئیدارە ودامەزراندن)ی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، تیمی بە ئەلیکترۆنی کردنی موچە رایگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانەوە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردووەتەوە بە دابەشکردنی موچە بە شێوەی چەک، کە ماوەیەک بوو بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگیرابوو، هەروەها پێشنیارکرا، کە تیمی (یەک یەکەی ژمێریاری) بۆ وەزارەت رۆڵی خۆ ببینێ لە پرۆسەی یەکخستنی هێزەکان ویەکە ژمێریاریەکانیان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیار کرا، کە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان وخۆبەخشەکان) بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی (ئیدارە ودامەزراندن) رۆڵی خۆیان ببینن لە کاتی یەکخستنی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠، بۆ ئەو مەبەستە میکانیزم وئالیەتی پێویست برەخسێنن.