ناس کورد-
لیژنە پەپوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتی كۆتاییان لەبارەی ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانە تەواوكرد كە لەسنووری شارەوانییەكان زیادەڕۆییان كراوەتە سەر و بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا (5 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار ئەنجامدراوە. لە كۆبوونەوەكەشدا سەرجەم ئەو پێشنیارانەی کە ئەندامانی پەرلەمان لەسەر مادەو بڕگەکانی ھەمواری یاساکە هەیانبوو تاوتوێ كراوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، ڕاپۆرتی هاوبهش و كۆتایی ههردوو لیژنه رێكخراونەتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراون بۆئەوەی لەدانیشتنی سبەی سێ شەممە بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.