گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار لەکاتى داخستندا زیاتر دابەزى

2021.07.05 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار لەکاتى داخستندا زیاتر دابەزى

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا زیاتر دابەزى، دواى ئەوەى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەشێکى زۆرى نرخەکەى لەدەستدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتى داخستندا 100 دۆلار بەرانبەر بە 147 هەزار و 150 دینار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

نرخى دۆلار ئەمڕۆ گۆڕانکاریی زۆرى بەسەردا هات، لە کردنەوەى بازاڕدا بە 147 هەزار و 300 دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەڵام پاش نیوەڕۆ بۆ 147 هەزار و 175 دینار دابەزى.

 

نرخى دۆلار لەکۆتایی حوزەیرانى 2021 ەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە، دواى رێوشوێنەکانى بانکى ناوەندى بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.