گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى یەکەم کۆبوونەوەى هاوپەیمانێتى یەکێتى و گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

2021.07.05 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى یەکەم کۆبوونەوەى هاوپەیمانێتى یەکێتى و گۆڕان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان کە لەنێوان یەکێتى و گۆڕان پێکهێنراوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامدا و شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی کارەکانى بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکە دیاریکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆبوونەوەکەبە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە و، ئامادەبوونی د.دەرباز محەمەد رێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنە باڵا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەچووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و هاوپەیمانی نێوان یەکێتیی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە وردی  گفتوگۆکرا و، میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

 

کۆبونەوەکە، شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکەی دیاری کرد و، بریار درا  لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و لیژنە ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

 

لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە هاوپەیمانێتییەکە هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی  یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی  و یەک دەنگی کورد لە بەغدا، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەرو هەموویانەوە کێشە داراییەکان و دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکان، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.