گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بۆچى ئینگلیزى زمانى فەرمى نییە لە ئەمریکا؟

2021.07.05 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى ئینگلیزى زمانى فەرمى نییە لە ئەمریکا؟

ناس كورد-

زمانى ئینگلیزى تاکە زمان نییە لە ئەمریکا، لە دەستورى ئەو وڵاتەدا زمانى فەرمى دیارى نەکراوە، سەرەڕاى ئەوەى زۆرینەى دانیشتوانى بە ئینگلیزى قسە دەکەن" بەڵام ئایا هۆکارى ئەمە چییە؟

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە دەستورى ئەمریکادا و دامەزرێنەرانى ئەو وڵاتە پشتیان بە هیچ زمانێک نەبەستووە وەک زمانى فەرمى، هەوڵەکانى دواترى کۆنگرێسى ئەو وڵاتەش بۆ دیاریکردنى زمانێکى فەرمى تائێستا سەرکەوتوو نەبوون، بەپێى داتاکانى پەیمانگاى بیۆ بۆ توێژینەوەکان، لە ئەمریکا نزیکەى 43 ملیۆن کەس بە ئیسپانى قسە دەکەن، هەروەها 3 ملیۆن کەس بە زمانى چینى قسە دەکەن.

 

بەپێى هەمان ئەو داتایانە، ملیۆنێک و 500 هەزار کەس بە زمانى ڤێتنامى و زیاتر لە ملیۆنێکیش بە زمانى عەرەبى قسە دەکەن، سەرەڕاى ئەوەى ئینگلیزى بەربڵاوترین زمانە لە ئەمریکا بەڵام وەک زمانى فەرمى نەناسێنراوە و هیچ زمانێکى فەرمى لە ئەمریکادا نییە.

 

كاتێک لە ساڵى 1776 ئەمریکا بووە وڵاتێکى سەربەخۆ، خەڵکیان لە چەندین ناوچە و وڵاتى جیهانەوە هێنا کە بە چەندین جۆرى جیاواز زمان قسەیان دەکرد، ئەوەش سەرەڕاى دەیان زمانى ناوخۆیى لەو وڵاتە کە دانیشتووانە ڕەسەنەکەى قسەیان پێ دەکرد، هەروەها لەکاتى شەڕى سەربەخۆیى کەتیبە جیاوازەکانى سوپاى ئەمریکا بە چەند جۆرێک زمان قسەیان دەکرد لەوانەش ئەڵمانى.

 

کاتێک دامەزرێنەرانى ئەمریکا دەستوریان نوسییەوە و سەربەخۆییان ڕاگەیاند باسى زمانى فەرمییان تێدا نەکرد، لاى خۆیەوە وایت ڕایت، مامۆستاى زمان لە زانکۆى بێردۆى ئەمریکى دەڵێت، دوو هۆکار هەبوون کە خەڵک باسى لێوە دەکەن، یەکەم ئەوەیە کە نەیانویستووە هەستى کەس بریندار بکەن بەتایبەتى کە شەڕیان بۆ سەربەخۆیى کردووە، هۆکارى دووەمیش کردارییە کە پێویستى نەدەکرد کە ئەوە ڕابگەیەندرێت کە زمانى فەرمى ئینگلیزییە چونکە لە ڕاستیدا زمانى ئینگلیزى خۆى زمانى فەرمى بووە.

 

لەساڵى 1981ەوە هەوڵەکانى کۆنگرێسى ئەمریکا بۆ ناساندنى ئینگلیزى وەک زمانى فەرمى دەستیان پێکرد و هەوڵى گۆرانکارى دەستوریاندا تا زمانى ئینگلیزى بە فەرمى بناسێنن، ئەندامانى کۆنگرێس پرۆژەیان پێشکەش کرد و چەندین جاری تریش پێشکەش کرا، بەڵام کۆنگرێس هیچ یەکێک لەو پرۆژانەى لەخۆ نەگرت.

 

سەبارەت بەوەش وایت ڕایت دەڵێت، هۆکارەکەى ئەوەیە کە دەزانن تەنها شتێکى ڕەمزییە و هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات، بەڵام دەبێتە هۆى دابەشبوون و بەو کارە بەو کەسانە دەڵێیت کە زمانى تر بەکاردەهێنن، ئێوە بەشێک نین لەم وڵاتە و ئەمریکى ڕاستەقینە نین.

 

کۆمەڵەکانى مافى مرۆڤ و کەمە نەتەوەکان، دژى ناساندنى زمانى فەرمین، سەرەڕاى ئەوەى هێما و ڕێنماییەکان بە چەندین زمانى جیاواز لە چەندین ولایەت نوسراون، بەشێک لە خوێندنگاکانیش زمانى جیاواز بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندیکردن بە کەسوکارى ئەو خوێندارانەى دایک و باوکیان زمانى دیکە بەکاردەهێنن، بۆ نمونە کەرتى فێرفاکسى سەربە ولایەتى ڤێرجینیا 7 زمانى جیاواز بەکاردەهێنن بەتایبەتى لەکاتى پەتاى کۆرۆنادا ڕێنماییەکان بەو زمانانە بڵاودەکرێنەوە، ئەوانیش "عەرەبى، ئۆردۆ، فارسى، کۆرى، ڤێتنامى، ئیسپانى و ئینگلیزى".

 

سەرەڕاى ئەوەى لەسەر ئاستى فیدراڵى زمانى فەرمى دیارى نەکراوە، بەڵام ولایەتەکان بە یاسا وەک زمانى فەرمى دیاریان کردووە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى تێیاندا چەندین زمانى تریش بەکاردەهێنرێت، ترس هەبوو لە هەڵوەشانەوەى وەرگێڕ لەناو دادگاکاندا و کارتى دەنگدان بە دوو زمان و چەندین تایبەتمەندى تر، بەڵام هەر بەردەوامن، چونکە هەڵک پێویستى پێیانە.