گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکى بەغدا کەوتەوە 

2021.07.05 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکى بەغدا کەوتەوە 

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لەگۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل لەنەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا، شەش ئۆتۆمبێل سوتاون، ئاماژە بەوەش کراوە "ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژینەوە توانیویانە 75 ئۆتومبێلی تر لە ئاگرەکە ڕزگار بکەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (5ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرێکی گەورە لەناو نەخۆشخانەی فێرکاری کازمییە لەشاری بەغدای پایتەخت بکەن".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "ئاگرکەوتنەوەکە لە گۆڕەپانێکی تایبەت بەوەستانی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە نەخۆشخانەکە ڕوویداوە و لە ئاکامدا شەش ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی سوتان".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "تیمەکانی ئاگرکوژینەوە دوای ماوەیەکی کەم توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و 75 ئۆتۆمبێلی دیکە کە لەگۆڕەپانەکەدا وەستابوون لە سوتان ڕزگار بکەن".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "ئاگرەکە هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادیی هەبووە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ڕوون نییە و لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامە".