گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.05 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی هەریم ڕەتیدەکاتەوە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دواخرابێت و ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەی بڵاوبووەتەوە ساختەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەشێک لە میدیاکان نوسراوێک بەناوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 15ی تەموزەوە بۆ 1ی مانگی داهاتوو دواخراوە.

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە "ناس کورد"ی وت، ئەو نوسراوە ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتەکەیانەوە نییە.

 

وتیشی، وەزارەتی پەروەردە پەیجی تایبەت بە خۆی هەیە و هەر هەواڵ یاخود نوسراوێکی فەرمی هەبێت لە پەیجی خۆی بڵاوی دەکاتەوە.

 

نوسراوە ساختەکە: 

57202113f75eac0a-efd9-44f1-9acd-ef7a395ed876.jpg