ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم گەنجینە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی فەرمانێک کە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاڕاستەی گەنجە و بانکەکانی کردووە، سبەینێ سێشەممە 5ی تەموزی 2021، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە "ناس کورد"ی وت، تەنها فەرمانی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە ئاڕاستەی گەنجینەکان کراوە و هێشتا دیارنییە ڕۆژی چوارشەممە موچەی چ وەزارەتێک دابەش دەکرێت.
ئەگەرچی چەند مانگی ڕابردوو لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە لە 25ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە کراوە و لەماوەی 10 ڕۆژدا و تا ئەمڕۆ دووشەممە تەنها موچەی چوار وەزارەت دابەش کراوە.