گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەشناسى: پلەکانى گەرما دادەبەزن

2021.07.05 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسى: پلەکانى گەرما دادەبەزن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (5ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەواى شارەکانى کوردستان بە گشتى ئاسمان ساماڵ بێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پلەکانى گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە 1-2 پلەى سیلیزى بە بەراورد بە دوێنێ، بە نزیکەى 4-6 پلە رووى لە نزم بوونەوە کردووە بە بەراوورد بە هەفتەى رابردوو.

 

جەختیش کراوەتەوە "سەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەمڕۆ بەراورد بە پاڕێزگاکانى تر بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى نزمتر دەبێت کە لە نێوان 37-40 پلەى سیلیزى دەبێت".