گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە بزانە لەکوێیە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی دەست بەسەر 106 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

2021.07.05 - 11:45
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 106 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری لە نوسینگەیەکی حەواڵەکردنی پۆستدا ڕاگەیاند کە بەنیازبوون ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتی بکەن.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (دووشەممە 5ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگڕیکردن لە بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە مەوادێکی هۆشبەر، توانیان لە کۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی حەواڵەکردنی پۆست لەناو شاری سلێمانیدا، دەستبگرن بەسەر 106 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مادەکە لە جۆری هیرۆین بووە و بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن.

 

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ٲ ع ع ) و لەدایکبووی ساڵی 1979ی خەڵکی  کەرکوک دەستگیربکەن و بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوەو دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە له کەیسەکه بەردەوامە .