گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کوەیت بوو بەگەرمترین وڵاتی جیهان

2021.07.05 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
کوەیت بوو بەگەرمترین وڵاتی جیهان

ناس کورد-

وڵاتى کوەیت لەسەر ئاستى جیهان بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکرد و مەترسى ئەوە هەیە کە 60 پلەى سیلیزى تێپەڕێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى (الراى)ى کوەیتى (5ى تەموزى 2021) بڵاوى کردەوە، لەم شەپۆلە گەرمایەى کە رووى لە ناوچەکە کردووە پلەى گەرمى وڵاتى کوەیت گەیشتووتە 54 پلەى سلیزى و پێشبینیی خراپتریش دەکرێت بۆ ساڵانى داهاتوو.

 

بەگوێرەى راپۆرتێکى بڵاوکراوەى ڕۆژنامەکە، پێدەچێت پلەى گەرمى ئەو وڵاتە لەماوەى 50 ساڵى داهاتوو 60 پلەى سیلیزى تێپەڕێنێت و لەو بارەیەوە ژمارەیەک لە شارەزایان داواى پێویستى بەهەند وەرگرتنى ئەو دۆخە دەکەن بۆ کەمکردنەوەى زیان و لێکەوتەکانى.

 

هاوکات دەستەى کەشناسى ئەو وڵاتە بڵاوى کردەوە کە پلەى گەرمى لەو وڵاتە بەربەستى 52 پلەى تێپەڕاندووە و بەوەش بۆتە بەرزترین پلەى گەرمى تۆمارکراو لە جیهان.