گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەغدا بەڵێنێکى نوێ لەبارەى بەشەخۆراکەوە دەدات

2021.07.04 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بەڵێنێکى نوێ لەبارەى بەشەخۆراکەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزیرى بازرگانى عێراق چارەسەرکردنى "کێشەیەکى گرنگى" دابەشکردنى بەشە خۆراکى راگەیاند و بەڵێندەدات لەمەودوا هاوڵاتییان سەرجەم خۆراکەکان پێکەوە وەربگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا جبورى ئەمڕۆ یەکشەممە بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى راگەیاند، دوو کێشەی تایبەت بە بەشە خۆراکیان چارەسەرکردووە، کە یەکێکیان دابینکردنى بودجە بووە و وەزارەتى نەوت بۆى دابینکردوون.

 

وتیشى "کێشەیەکى دیکە کە زۆر گرنگە گەیشتنى خۆراکەکانە پێکەوە، ئێستا ئەوە بە رێککەوتن لەگەڵ یەک کۆمپانیا بۆ دابینکردنى سەرجەمیان چارەسەرکراوە".

 

جبورى جەختیکردەوە، لەمەودوا کۆتایی بەوەدێت کە هاوڵاتى بچێت بۆ لاى بریکارەکەی و یەک ماددە یان دوان وەربگرێت، بەڵکو هەر حەوت ماددەکە پێکەوە دابەشدەکرێت.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئایارى 2021  بڕیارى زیادکردنى ماددەکانى بەشەخۆراکیدا کە بریتین لە دۆشاوى تەماتە، نیسک و نۆک و فاسۆلیا، لەگەڵ خۆراکەکانى دیکەى وەک شەکر، زەیت، ئارد و برنج.  

  

بەپێی بڕیارى وەزارەتى بازرگانى عێراق، لەمانگى تەموزەوە دابەشکردنى خۆراک بۆ هەر هاوڵاتییەک بەم شێوەیە دەبێت، برنج سێ کیلۆ، شەکر یەک کیلۆ، زەیت یەک لیتر، دۆشاوی تەماتە چوارسەد گرام، فاسۆلیا و نیسک و نۆک یەک کیلۆ، ئارد نۆ کیلۆ.