گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە سزاى حەجى نایاسایی دیاریکرد

2021.07.04 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە سزاى حەجى نایاسایی دیاریکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى سعودیە رایگەیاند، هەرکەس دزە بکاتە ناوچەکانى حەجکردن بەبێ ڕەزامەندى، ئەوا سزاى دارایى بەسەردا دەسەپێندرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى سعودیە لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى سعودیە بڵاویانکردووەتەوە  (4ى تەموزى 2021) ئاماژەى بەوەداوە، هەرکەس هەوڵى ئەوە بدات بچێتە مزگەوتى حەرام و ناوچەکانى دەوروبەرى و ناوچە پیرۆزەکانى ترى تایبەت بە حەج بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەند، ئەوا سزاى بەسەردا دەسەپێندرێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، سزاکە دارایى دەبێت و بەبڕى 10 هەزار ڕیاڵى سعودى دەبێت "2666 دۆلارى ئەمریکى"، ئەگەر هەڵەکەش دووبارە بکاتەوە ئەوا سزاکە دەبێتە دوو هێندە، ئەوەش لە بەروارى 5ى تەموزەوە تا 23 تەموز جێبەجێ دەکرێت.

 

بەرپرسەکەى وەزارەتى ناوخۆى سعودیە باسى لەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەى حوکم و سزاکانى تایبەت بە سەرپێچى کردنى ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستنە لە پەتاى کۆرۆناوە، ئەوەش بۆ گرەنتیکردنى جێبەجێکردنى ڕێوشوێنەکان لە وەرزى حەجدا.