گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەڵگەنامە: کۆمەڵ و گۆڕان و نەوەى نوێ مۆڵەتیان لە حکومەتی هەرێم نییە

2021.07.04 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگەنامە: کۆمەڵ و گۆڕان و نەوەى نوێ مۆڵەتیان لە حکومەتی هەرێم نییە

ناس کورد-

بەگوێرەى نوسراوێکى سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە لەبارەى ئەو پارتانەى کە مۆڵەتیان هەیە دەرکەوتووە هەریەک لە بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەى نوێ مۆڵەتیان نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە واژۆى د.ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى لەسەرە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان کراوە هەریەک لە بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى دادگەریى و جوڵانەوەى نەوەى نوێ، لە ریزبەندى ئەو پارتە سیاسیانەدا نیین کە مۆڵەتیان لە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم هەیە.

 

هاوکات عەبدولستار مەجید (4ى تەموزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد بەنوسراوى فەرمى و لە رێگەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستانەوە داواى لە حکومەت کردبوو کە ناوى ئەو هێزە سیاسیانەى کە مۆڵەتیان هەیە بۆیان بنێرن و  توشى سەرسوڕمان بوون کە ئەوەیان بینیوە کە هێزێکى سیاسى وەک (کۆمەڵى دادگەریى کوردستان) لە لیستى ئەو حزبانەدا نییە کە لە هەرێمى کوردستان مۆڵەتى کارکردنى هەیە لەکاتێکدا لە ساڵی (٢٠٠١)ـەوە لە ئیدارەی سلێمانی مۆڵەتی وەرگرتووە.

 

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئێستا کۆمەڵی دادگەریی مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان (ئیدارەی سلێمانیی) هەیە، بەڵام لە لیستی حزبە مۆڵەت پێدراوەکانی کابینەی نۆیەمدا بوونی نیە!".

 

ئاماژە بەوەش دەکات "دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەولێر و سلێمانی بڕیاردرابوو ئەو حزبانەی لە پێشودا مۆڵەتی لە سلێمانی یان هەولێر وەرگرتووە، لە حکومەتی یەکگرتوودا ببنە مۆڵەتی فەرمیی ".