گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’تەحەداى گەورە’’...حکومەتى هەرێم هۆکارەکانى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئاشکراکرد

2021.07.04 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’تەحەداى گەورە’’...حکومەتى هەرێم هۆکارەکانى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

راوێژکارى دارایی مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بەهۆى چەند هۆکارێکەوە دابەشکردنى موچە دواکەوتووە، کە یەکێکیان پەیوەندى بە نەهاتنەوەى داهاتى بەشێکى دەروازەکانەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەر بە سەرۆکى حکومەت رایگەیاند، دواکەوتنى دابەشکردنى موچە بەشێکى پەیوەندى بە بانکەکانەوە هەیە کە جارى وا هەیە سیولە لەبەردەست نییە، بەشێکى دیکەشى پەیوەندى بە کاتەوە هەیە، لەهەندێ دەروازەکانیش کێشە هەیە و داهاتەکانیان وەک خۆى ناگەڕێتەوە وەزارەتى دارایی.

 

 باسى لەوەشکرد، هەروەها ماوەى دوو مانگە داهاتى ناوخۆ کەمیکردووە، لەکاتێکدا لە چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵدا داهاتەکە زیادیکردبوو.

 

رێباز حەملان رونیشیکردەوە، لە 200 ملیۆن دۆلارى داهاتى ناوخۆ 97 ملیۆن دۆلارى داهاتى گومرگە، کە 65%ى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆکە، 35% داهاتى پارێزگاى سلێمانییە، هەروەها لەداهاتى ناوخۆ 27 ملیۆن دۆلارى هى باجە، 83% هى هەولێر و دهۆکە، 17% لەسلێمانییەوەیە، ئەوەش رێژەیەکى کەمە.

 

رێباز حەملان وتیشى "لەساڵانى 2012-2013 کە دۆخى دارایی زۆر باش بوو، ئەوکاتەش بە 17 رۆژ موچە دابەشدەکرا، ئەم پڕۆسەیە پێویستى بەکاتە".

 

ئەوەشى خستەڕوو، بۆ دابەشکردنى موچە بەلێبڕینى 21% پێویستیان بە 504 ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا داهاتى ناوخۆ 200 ملیۆن دۆلارە و داهاتى نەوتیش 335 ملیۆن دۆلارە، کە لە %58 ى دەچێت بۆ شایستەى دارایی کۆمپانیاکان.