گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەحمود سەنگاوى باسى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە و شەڕە تەقەکەى سلێمانى دەکات

2021.07.04 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
مەحمود سەنگاوى باسى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە و شەڕە تەقەکەى سلێمانى دەکات

ناس کورد-

 

مەحمود سەنگاوى رایگەیاند، یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە گەیشتووەتە قۆناغى کۆتایی و یەکێتى بەهێزترین هێزى رادەستى وەزارەتى پێشمەرگە کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود سەنگاوى فەرماندەى میحوەرى گەرمەسێرى پێشمەرگە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان و لە وەڵامى پرسیارێکى پەیامنێرى "ناس کورد" دا لەبارەى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە وتى "کارەکان بەردەوامن و زۆر کەم لە هێزەکان ماوە کە رێکنەخرێتەوە و نەخرێنە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگە".

 

وتیشى"بەهێزترین هێزمان هێزەکانى پشتیوانى دووە کەرادەستى وەزارەت کراوە و لیواکانیش رێکخراونەتەوە، قۆناغەکە گەیشتووەتە کۆتایی و هێزەکان رادەستى وەزارەتى پێشمەرگە دەکرێن".

 

لەبارەى شەڕە تەقەکەى مانگى رابردووى سلێمانى لەنێوان ئاسایش و هێزێکى سەر بە یەکەى حەفتاى یەکێتى، مەحمود سەنگاوى وتى "ئەو کێشەیە دراوەتە یاسا، رەنگە شتەکە دوو لایەنە بێت و یەک لایەنە نەبێت، ئەوانەى هۆکارى کێشەکە بوون دراونەتە یاسا".