گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەرشیفەکانى هێرۆخان و 31 ى ئاب’’

مستەفا چاوڕەش: واز لە ململانێ و فەیسبوک و قسەى بێحورمەتى بهێنن

2021.07.04 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا چاوڕەش: واز لە ململانێ و فەیسبوک و قسەى بێحورمەتى بهێنن

ناس کورد-

 

مستەفا چاوڕەش بەرپرسى هێزەکانى 70 ى یەکێتى داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکات بەیەکگرتویی دۆخى چەقبوستووى ئێستا تێپەڕینن و "واز لە لە ململانێ و فەیسبوک و شەڕە جنێو و قسەى بێحورمەتى بهێنن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا چاوڕەش ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەراسیمێکدا لە سلێمانى رایگەیاند، پێویستە ژیرانە لایەنە سیاسییەکان ئەو دۆخە چەقبەستووەى ئێستا هەیە بەیەکگرتویی چارەسەرى بکەن.

 

جەختیشیکردەوە کە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان واز لە "ململانێ و فەیسبوک و شەڕە جنێو و قسەى بێحورمەتى" بهێننن و بیر لە چارەسەرى دۆخى ئێستا بکەنەوە.

 

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا مستەفا چاوڕەش باسى ئەرشیفەکانى یەکێتى کرد بەتایبەتى ئەو ئەرشیفانەى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کۆیکردوونەتەوە و وتى کامێراکەى ئەو زۆر بەڵگەنامەى تۆمارکردووە.

 

وتیشى "بەداخەوە لە 31 ئاب کە کشاینەوە لەپشتى ماوەت لاى شانەخسێ هەموو ئەرشیفەکەى تەلەفزیۆن و ئەرشیفى دیکە فەوتا و لەسەر شەقامەکە کەوتبوو ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەڕۆیشت و زۆر شتمان فەوتا".