گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قازانجی عێراق لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکرا کرا

2021.07.04 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
قازانجی عێراق لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی دارایی ناوەندی بەیان-ی عێراقی، ئاشکرای کرد، قازانجی بەدەستهاتووی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان تەرخان دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندەکە (4ی تەموزی 2021) لەتوێژینەوەیەکدا کە “ناس کورد” خوێندنەوەی بۆ کردووە  ئاشکرای کرد "هەموو مانگێک عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی فرۆشی نەوتەوە دوو ملیار دۆلار سەر رێژی هەیە کە ساڵەکە دەکات نزیکەی 34 تریلیۆن و 800 ملیۆن دینار".

 

ئاماژەی بەوە کردووە "ڕێژەی کورتهێنانی لەبودجەی ئەمساڵدا بە 28 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، بۆیە جیاوازی  قازانجی بەدەستهاتوو لەنێوان بڕی داهات و کورتهێنان نزیکەی شەش تریلیۆن و 800 ملیۆن دینارە".

 

ناوەندەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە "پێشبینی دەکرێت، ساڵی داهاتوو کورتهێنانی خەرجی لەبودجەی گشتی عێراق زیاتر بێت و ئەو پارەیەشی دەمێنێتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە تەرخان دەکرێت".